لە شەڕ‌و پێكدادانێكدا لەناوچەی سەردەشت دوو پاسدار برینداربوون

‌هێزی سوپای پاسداران
لەئەنجامی شەڕ‌وپێكدادن لەنێوان گروپێكی چەكداری نەناسراوو هێزی كوردی سەر بە سوپای پاسداران (جاش) دوو كەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵێكی (ANF) دوێنێ 15ی تەموز، لەگوندی سپیندار لەناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ لەنێوان گروپێكی چەكدار، لەگەڵ هێزێك لەجاشەكانی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران روویدا كە لەئەنجامدا دوو جاش بەتوندی برینداربوون.

بەپێی هەواڵەكە تا ئێستا نەزانراوە ئەو گروپە چەكدارە سەر بە كام یەك لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.



AM:11:30:16/07/2014