بە هۆی کە شوهەواوە ئەمشەو بڕیار لە بارەی دەوامی زانکۆ و خوێندنگاکانەوە دەدرێت

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە باسی لەوەکرد، ئەمشەو پەروەردەی سلێمانی بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی سەرجەم قۆناغەکانی قوتابخانەکانەوە دەدات و ئەگەر دۆخی کەشوهەوا بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا دەوامی سبەینێ ڕادەگیرێت.

سەرچاوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە دەڵێت، "ئەگەر دۆخی کەش و هەوا بەو جۆرە بێت، رەنگە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستببێت و سەرۆکایەتی زانکۆ لە هەوڵی ئەوەدایە بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێوە بدات".

ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی دەوامی سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قۆناغی ١ و ٢ و ٣ێی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی راگرت.

 


 



PM:07:04:16/01/2022