چەکدارانی داعش چوار ڕاوچیان لە سێدارەدا


ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ ی کانوونی دووەم چەكدارانی داعش پێنج راوچی ماسی دەستگیردەکەن و ئەمشەو  چواریان بە دەیلی کووشت و پێنجەم هەڵدێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە لە پارێزگای سەلاحەدین دوای چەند كاتژمێرێكی كەم لە ڕفاندنی پێنج ڕاوچی، ئەمشەو چەكدارانی داعش چوار لە ڕاوچییەكانیان لە نزیك شاری سامەڕا کوشت، ڕاوچیی پێنجەمیش بە زەحمەت لەدەست چەكدارانی داعش هەڵاتووە و ڕزگاری بووە.

میدیاکان باس لەوەش دەکەن کە چەكدارانی داعش لە ناوچەیەكی كشتوكاڵیدا لە باكووری سامەڕا، ئەو چوار ڕاوچییانەیان كوشتووە، كە ئەمڕۆ ڕفاندبوویانن.

دوای ئەوە راوچی پێنجەم رزگار دەبێت، هێزە ئەمنییەکان ئاگادار دەکرێنەوەو میدیاکان بە رووداوەکە دەزانن.



PM:11:30:16/01/2022