لیستی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە سبەینێ دارایی هەرێم مووچەی چوار وەزارەتی دیکەی مووچەخۆران دابەشبکات. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبه‌ینێ سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢،
 مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن) دابه‌شدەکرێت". 

ئه‌مڕۆش مووچه‌ى هەریەک لە وه‌زاره‌تى (ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئایینى، دیوانى چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ى ‏مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ‏ئیداره‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگە، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ‏ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، كۆمسیۆنى ‏هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین) دابه‌شکرا. 

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ڕابردوو دەستیپێکردەوە و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ وەک یەکەم وەزارەت مووچەی‌ وەرگرت، بەڵام حکومەتی هەرێم بە بەهانەی نەگەیشتنی پارەکەی بەغداد مووچەی مانگی (١٢) ساڵی ڕابردوو زۆر بە سستی دابەش دەکات، لە کاتێکدا دەبوو لە ئێستادا ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ. 



AM:11:58:17/01/2022