خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە رۆژانی پشوودا پێدانی کارەبای مۆلیدەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت". 

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنووری شاری سلێمانی دەکاتەوە، بەپێی ئەو  بەرنامەیەی پێشتر دیاریکرابوو بۆ کارکردنی مۆلیدەکان کە ئاماژەی پێدراوە بۆ رۆژە پشوو فەرمییەکان، لە رۆژانی ئایندە کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان دەگۆرێت. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٠٠)ی شەو بە هاوڵاتییان دەدرێت".


PM:03:37:17/01/2022