ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی پێکھێنانی حکومەتی نوێ و بەردەوامی ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکان کرا.
بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کرد،
لە کۆبوونەوەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی، پێکھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.
هەر ئەمڕۆ هادی عامری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبۆوە و هەردوولا جەختیان له گرنگي پاراستنى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و چارهسهركردنى كێشه و گرفتهكان به گفتوگۆ كردەوه و هيوايان خواست لێكگهيشتنى هاوبهش لايهن و پێكهاته عێراقييهكان كۆبكاتهوه.