درانگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غاز هونەرمەندی سینەماکار و ئەکتەری ناسراوی کورد کەریمۆک غەفور برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١:٣٠) خولەکی شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غاز هونەرمەند کەریمۆک غەفور برینداربوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا کەریمۆک غەفور لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسییە و رێوشوێنی چارەسەری بۆ گیراوەتەبەر و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام هەردوو قاچ و دەستەکانی بە رێژەیەک سوتاوە کە لە مەترسی دەرچووە.