لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیار درا بە کەمکردنەوەی نرخی پشكنینی کۆرۆنا لە سەرجەم کەرتە تەندروستییەکان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه واژۆی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووە" بڕیاردراوە بە پێداچوونەوە بە نرخی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیەک بۆ نه‌خۆشان و به‌ركه‌وتوان له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی حكومی به‌خۆڕاییه".
-لە نۆڕینگەکانی راوێژکاری کەرتی گشتی (حکومی) دوای دەوام ، کەمکردنەوەی نرخ لە 40 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.
-له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 25 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه.
-له تاقیگه و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له 50 هه‌زاره‌وه بۆ 35 هه‌زار كه‌مكرایەوە.