وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بڵاویکردەوە، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی
باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه،
رۆشنبیری دابه‌شده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ی کانوونی دووەم، به‌گوێره‌ی ئەو
خشتەیەی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری
ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م)ی
٢٠٢١ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی
و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، ئاوه‌دانكردنه‌وه، رۆشنبیری دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌كه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه موچه‌ی
هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ
خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی
موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م)ی ٢٠٢١ دێت.