چەکدارانی داعش ١١ سەربازی عێراقی لە عوزەیم دەکوژن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی داعش لەناوچەی عوزەیم لەسەر رێگای بەغدا - کەرکوک هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی سەربازی عێراقی و هەموویان دەکوژن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی دووەم هێرشیان کردۆتە سەر سریەیەکی سووپای عێراق لە تالعە لە ناوچەی عوزەیم و کۆی سەربازانی سووپای عێراقییان کووشتووە کە ١٠ سەرباز و ئەفسەرێک بوون.

دوای ماوەیەک سوپای عێراق هێزێکی زۆری رەوانەی ناوچەکە کردووەو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

چەکدارانی داعش سوودیان لە خراپی کەشوهەوا وەرگرتووە، کە دوێنێ لەو ناوچەیە خۆڵبارین و کەشێکی وشکە سەرمای زۆری هەبووە.




AM:10:26:21/01/2022