رۆژی دوو شەممە ٢٤ ی کانوونی دووەم تەرمی پێشمەرگەی دێرین، ( مامۆستا جەوهەری عیلاقات ) لە وڵاتی سویدەوە دەهێنرێتەوە سلێمانی و لە گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێت.
ئاگاداریەک لە بنەماڵەی کۆچکردوو، مامۆستا جەوهەری عیلاقاتەوە..
سەرجەم هاوڕێ و دۆست و خزمان ئاگادار دەکەین تەرمی مامۆستا جەوهەری پێشمەرگەی دێرینی دانەبڕاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲۲/۱/۲٤ لە ووڵاتی سویدەوە دەگاتەوە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەوە ڕاستەوخۆ دەبرێتە مزگەوتی عەلی کەمال لە گەڕەکی تووی مەلیك ، پاش نوێژ لەسەرکردن لە سەعات (۹:٠٠) ی پێش نیوەڕۆ بەدواوە بەڕێ دەکرێت بۆ گۆڕستانی سەیوان و بەخاك دەسپێردرێت، بەشداریتان دەبێتە ئارام بەخشی دڵمان .
إنا للە وإنا إلیە راجعون
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو..