ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین و باران بارین ڕوو لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئەوە دەخاتەروو، لە ناوه‌ڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەهێزی به‌فر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی شه‌ش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، شه‌پۆله‌كه سه‌ره‌تا له شاری دهۆك ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم به‌فر و باران دەبارێت، هاوکات دووباره له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌فر دەبارێت و پێنج شه‌ممه و هه‌ینی دواتر باران دەبارێت.