دەرچووە دانەمەزرێنراوەكانی گەرمیان هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكەن
ژمارەیەك لە دەرچووانی زانگۆ‌و پەیمانگاكان لەگەرمیان كە تا ئێستا دانەمەزراون، بەیاننامەیەكی ناڕەڤزایی بڵاودەكەنەوە‌و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكەن.
دەقی بەیاننامەكە:
به‌یاننامه‌ی ده‌رچووه دانه‌مه‌زرێنراوه‌كانی گه‌رمیان
بۆ/ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان
له‌كاتێكدا ژماره‌ی زۆر ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان گیرۆده‌ی ده‌ستی گیرفان به‌تاڵین و دامه‌زراندن بووه‌ته خه‌ون و هیوایان ، كه‌چی ناو به‌ناو خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبایه‌تی و خزم خزمێنه داده‌مه‌زرێنرێن. دیاره به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه هه‌یه و له تازه‌ترین دامه‌زراندنیش دا له‌سه‌ر بنه‌مای خزم خزمێنه هه‌وڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی گه‌رمیانه بۆ دامه‌زراندنی خوشكه‌زایه‌كی له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی.
لێره‌شه‌وه داوتان لێده‌كه‌ین به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند كه‌سی خانه‌واده‌ی به‌رێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی ده‌وام ده‌كات، ئه‌وكات دڵنیاین توشی سه‌رسوڕمان ده‌بن. دیاره لێره‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی گه‌رمیانمان وه‌كو نموونه هێناوه‌ته‌وه، ئه‌گینا مانگانه فه‌رمانبه‌ر به‌هۆكاری جیا جیا له فه‌رمانگه حكومیه‌كان واز ده‌هێنن و له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبایه‌تی و خزمایه‌تی جێگه‌كانیان پڕ ده‌كرێته‌وه ، له‌كاتێكدا ده‌بێت ده‌رچوو له‌جێی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابنرێت كه واز ده‌هێنن نه‌ك خه‌ڵكی بێ بڕوانامه‌ی واسیته‌دار ، بێگومان به‌م كاره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رچوو دامه‌ده‌مه‌زرێت و ئه‌ركی حكومه‌تیش سوك ده‌بێت.
بۆیه لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین ، به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه واز ده‌هێنێت ده‌رچوو له‌جێگه‌كه‌ی دابنرێت ، هه‌روه‌ك له بری ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ره‌گه‌زنامه‌ش كه وازی هێناوه و جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر ده‌یه‌وێت خوشكه‌زاكه‌ی دابمه‌زرێنێت له‌جێگه‌كه‌ی ، ده‌رچوویه‌ك دابمه‌زرێنرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌داهاتوو هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك فه‌رمانبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی واز بهێنێت و ده‌رچوو له‌جێگه‌كه‌ی دانه‌نێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، به‌رێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی گه‌رمیانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رچوویه‌ك له جێگه‌ی فه‌رمانبه‌ری وازهێناو (سه‌نگه‌ر عومه‌ر)دابنێت، ئه‌گینا مافی خۆمانه له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یدا خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ین.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
نوێنه‌ری ده‌رچووه دانه‌مه‌زرێنراوه‌كانی گه‌رمیان
07701566773
07702224272
PM:06:13:16/07/2014