سەدر ستایشی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات


موقتەدا سەدر لەبارەی پەسەندکردنی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە، رایگەیاند "بەم هەڵوێستانەی دادگای فیدڕاڵی نیشتیمان بنیاد دەنرێت."

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر تویتێکی لەبارەی ئەو هەنگاوەی دادگای فیدراڵیەوە وتی "جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی، دەستپاکی و سەربەخۆیی خۆی سەلماند و نەکەوتە ژێر کاریگەریی فشارە سیاسییەکانەوە، سوپاس بۆخوا و سوپاس بۆ دادوەریی عێراقی، بەم ھەڵوێستانە نیشتمان بنیات دەنرێت".

راشیگەیاندووە، "بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی و ھێشتا دەرگامان لەبەردەم ھەموواندا کرایەوە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت "ھەموو لایەک چی ئەوانەی بەشداردەبن لە حکومەت و یان ئەوانەی وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە، برای ئێمەن، تا ئەو کاتەی ھەوڵ بۆ چاکسازیی و شکۆی عێراق دەدەن".

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تانەکانی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوەو، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقی بە یاسایی ناوزەد کرد. 



PM:07:34:25/01/2022