پاش چوار ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی تاوانێكی كوشتن هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر ده‌ستگیركرا

هاوڵاتییەک بە تاوانی كوشتن كە چوار ساڵ پێش ئێستا ئەنجامیداوە و تا ئێستا خۆی لە هێزەكانی پۆلیس شاردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەراگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر (بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، بنكەی پۆلیسی قوشتەپە)، تۆمەتبارێكی داواكراوی هەڵاتویان بە ناوی (ر. ح. م) دەستگیر كرد. 

لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە" لە ساڵی (٢٠١٨) بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، كە لەو ساڵەدا تاوانێكی كوشتنی ئەنجامداوە لە ناحیەی دارەتوو". 

باس لە ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كراوە، ئەوەش دوای چوار ساڵ لە تۆمەتباركردنی بە تاوانێكی كوشتن و هەڵهاتنی لە پۆلیس.


PM:04:01:28/01/2022