گروپی كەسوكاری زیندانیانی بادینان رەخنە لە شاسوار عەبدولواحید دەگرن


گروپی كەسوكاری زیندانیانی بادینان رەخنە لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرن بەوەی لەو 10 خاڵەی وەك مەرج بۆ دەنگدان بە كاندیدانی سەرۆك كۆمار دیاریكردووە، باسی زیندانییانی بادینان ناكات.

گروپی كەسوكاری زیندانیانی بادینان لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە، دەربارەی مەرجەكانی نەوەی نوێ بۆ دەنگدان بە كاندیدێكی پۆستی سەرۆك كۆمار، بۆچی مەرجی ئازادكردنی زیندانیانی بادینانتان نەبوو كە پێشتر باسیان كردبوو، لە كاتێكدا زیندانیەكان لای پارتی سزادراون و دەرگاتان بۆ رێككەوتن بە كاندیدەكەشی واڵا كردوە، خێرە ئەمجارە ئەم دۆسیەیە لەبیرتان نیە؟!

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "نەوەی نوێ و زۆر لایەنی دیكەش پـێش هـەڵـبژاردنـەكـانی عـێراق و لە كاتی بانگەشەدا هـاوار هـاواریان بوو بۆ ئـازاد كردنی گـیراوانـی بـادیـنان، لـەسـەر حـسابی چالاكوان و رۆژنامەنوسە بە ناحەق سزادراوانی بـادیـنان رێـژەیـەكـی زۆری دەنگـەكـانـت زیادكـرد و ئافیەتان بێت، بەڵام كە شاسوار خۆی و جولانەوەكەی بـەڵێنی دابـوو و بە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوتانكردبوو، یەكـێك لـە مـەرجـەكـانی ئێـوە بـو پـێك هـێنانـی حـكومـەتی ناوەند ئـازادكردنـی سـزادراوانـی بـادیـنان دەبـێ، كـەچـی ئیـَستا دەبـینـین لە نـاو ئـەو 10 خـاڵانە بـاسـی گـیراوانـی بـادینـانی تـێدا نییە".

گروپی كەسوكاری زیندانییانی بادینان دەڵێن " ئـەوە پـرسیاری زۆر لای هـاوڵاتـیان دروست دەكـات، چاوەرێـی چـیمان دەكـرد ئـەومـان لـە تـۆ نـەبـینـی، بەداخەوە  شاسواریش وەكـو بـەشـێك لـه حـزبـەكانـی دیـكـه بەڵـێـنەكـانت جێبەجێ نەكرد".

ساڵی رابردوو پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان كە لەسەر رەخنەگرتن و خۆپیشاندان دەستگیركرابوون، سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.



PM:09:15:29/01/2022