وەزیری پەروەردە لەبارەی وەرزی دووەمی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ دەوامی خوێندن لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە، وتیشی  خویندنی وەرزی دووەمیان هەموارکردووەتەوە".

ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ کانوونی دووەم،  ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "سبەینێ دووشەممە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزییەوە دەست پێدەکاتەوە و رۆژی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی وەزاەرەتی پەروەردە کۆبووەتەوە و ساڵنامەی خوێندنیان بۆ وەرزی دووەمی خوێندن هەموار کردووەتەوە، هەروەها لە دوو رۆژی داهاتوودا ساڵنامە هەموارکراوەکە رادەگەیەنن.

ئالان حەمە سەعید  لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانیش باسی لەوەکرد،  پلە بەرزکردنەوە مافی هەموو فەرمانبەرێکە و ئەو بابەتە تەنها پەیوەست نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە.

 

 



PM:05:47:30/01/2022