ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، کە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ڕۆژانی (٤ و ٥ و ٨ و ١٠)ی مانگی داهاتوو شەپۆلێكی نوێی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات.
هاوکات ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات، کە پلەی گەرمای باشووری کوردستان دادەبەزێت و ئاسمان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت.