داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی عێراق ئاشكرابوو


حكومەتی عێراق مانگی رابردوو بایی هەشت ملیار و 27 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە هەر بەرمیلێكیش بە 83 دۆلار ە 46 سەنت بووە.

وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە مانگی رابردوو بایی 8 ملیار و 27 ملیۆن نەوتیان فرۆشتووە كە رۆژانە 3 ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 83 دۆلار و 46 سەنت.

هەر بەپێی ئامارەكە، فرۆشتنی ئەو نەوتە لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوور و باكوری عێراق بووە جگە لە هەرێمی كوردستان، لەو بڕە 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل بووە، هەروەها 96 ملیۆن و 430 هەزار دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوتی ناوەڕاست و باشوور بووە، 2 ملیۆن و 545 هەزار دۆلاریشی نەوتی كەركوك بووە.

جێی ئاماژەیە حكومەتی عێراق مانگانە بڕی فرۆشتنی نەوت بڵاودەكاتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم شەش مانگ جارێك و لەڕێگەی كۆمپانیای دیلۆیت بڕی فرۆشتنی نەوت رادەگەیەنێت.



AM:11:47:01/02/2022