شانەی ئەمنی عێراق دەربارەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی تورکیا: هەموو پێشێلكارییەك ڕەتدەكەینەوە

شانەی ئەمنی عێراق لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر مەخمور و شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەموو پێشێلكارییەك ڕەتدەكەینەوە". 

لە بڵاوکراوەیەکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەتونترین شێوە ئیدانەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی توركیا دەکەین، هێزە ئەمنییەکانمان هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەكەوە بێت ڕەتدەکاتەوە". 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا شانەی ئەمنی عێراق داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات، کە پابەندی دراوسێیەتی باش بن بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و ئەو پێشێلکاریانە بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بوەستێنن.

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆماوەی ماوەی پێنج كاتژمێر بۆردوومانێكی سەختی كامپی مەخمور و شارۆچكەی شەنگال و شاری دێركی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد.


AM:09:46:02/02/2022