بە مووشەک هێرشکرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد

كەمێك پێش ئێستا، بە چەند موشەكێك هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بەڵام تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند" بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە بە شەش موشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد". 

تائێستا قەبارەی زیانەکان دیار نییە و هیچ لایەنێکی فەرمی راگەیەندراوی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردووش بە شەش مووشەک هێرشكرایە سەر بەشی مەدەنی فرۆکەخانەی بەغداد و بنکەی ڤیکتۆریای ئەمەریکا، کە بەهۆیەوە دوو کارمەندی فرۆکەخانەکە بریندار بوون.


AM:10:19:02/02/2022