ڤیدیۆ .. بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا موشەک بارانکراو کوژراو هەیە

زیاتر لە ١٣ مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا لە بەعشیقەی سەر بەپارێزگای موسڵ کرا، دەنگۆی کوژرانی سەربازانی تورک هەیە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی شوبات، مووشەک بارانی بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا لە  بەعشیقە کرا، دەنگۆی کوژرانی چەند سەربازێکی تورک هەیە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە برەبەیانی ئەمرۆ زیاتر لە ١٣ مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا لە  بەعشیقەی سەر بە پارێزگای موسڵ کراوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوێک لەمەوبەر فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیا هێرشێکی فراوانیان کردە سەر مەخموور و شەنگال و رۆژئاوای کوردستان.

تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا.

 

ڤیدیۆی بۆردوومانی بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ:



AM:09:23:03/02/2022