ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا بەم دەرکەوتنەی پشتگیری هەڵمەتی زمانی کوردی دەکات لە باکوری کوردستان

غەزەل مستەفا، گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە و پشتگیری هەڵمەتی زمانی کوردی دەکات. 

غەزەل مستەفا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت غەزەل بایکۆتی جلوبەرگی کوردی دەکات و پشتگیری لە جلوبەرگی کوردەواری و هەڵمەتی زمانی کوردی دەکات لە باکوری کوردستان، کە ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی بینەرەکانی. 

غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا.


PM:09:45:03/02/2022