ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، کە لەم هەفتەیەدا باران بارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئەکواویزەر)ى جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ و سبه‌ى له هه‌ولێر و كه‌ركوك، بارانێكى كه‌م ده‌بارێت، ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه دووباره بارانێكى كه‌م و هاوشێوه‌ى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى، ده‌بارێت.
هاوکات ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات، کە ئه‌مڕۆ له سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه باران ده‌بارێت، له كاته‌كانى ئێواره‌دا ڕێژه‌ى بارانبارین زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه بارانێكى زۆر ببارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، له ڕۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا بارانبارین له سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌و دوو ڕۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م باران ده‌بارێت.