"ئیدانەی ھەرجۆرە وتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاوڵاتیان"

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئیدانەی ھەرجۆرە وتە و لێداونێک دەکەن کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند  "گرتەیەکی  ڤیدیۆیی بڵاوبوەتەوە کە بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراقی، تێدا گوتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سیمبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عه‌بدولقادری گەیلانی) کردووە، هەربۆیە ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە گوتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان."

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی "دڵنیاشین لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن ."




PM:07:48:04/02/2022