سلێمانی.. کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە چارەسەرکرا

بافڵ تاڵەبانی، بڕیاریدا كێشەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی لە سلێمانی چارەسە بكات و لە سبەینیوە ئەو كۆمپانیایانە دەست بە كاركردن دەكەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی یەكێتی بڵاویانکردەوە، بافڵ تاڵەبانی كێشەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی لە سلێمانی چارەسەركردوە و لە سبەینێشەوە دەست بە كاركردن دەكەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار رۆژە بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی مانیان لە كاركرن گرتووە.

 



PM:08:18:04/02/2022