وێنە.. بەهۆی بەفرەوە بارهەڵگرێک وەرگەڕا

لەڕووداوێکی هاتوچۆدا ئەمڕۆ شەممە، لەسەر ڕێگای پێنجوێن- سلێمانی، بەهۆی بەفر بارین و خلیسكی ڕێگاوە، بارهەڵگرێك وەرگەڕا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی شوبات، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای ناحیەی گەرمك- گوندی باراوا ڕوویداو، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەهۆی بەفربارین و خلیسكی ڕێگاكەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەڵام تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێنجوێن لەمساڵدا نزمترین پلەی سەرمای تۆمار کردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا (-١٥ ) بوو بەو هۆیەوە بەفرێکی زۆر لە پێنخوێن و دەورو بەری باریوە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەو سەردانی کەران،  دروست کردووە.

 



PM:03:41:05/02/2022