كارمەندێكی هاتوچۆی هەولێر لەکاتی ئەرکدا ئۆتۆمبێل لێیدا و بە سەختی برینداربوو

ئەمڕۆ شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە كارمەندێكی هاتووچۆی هەولێر دەكات بە ژێرەوە و بە سەختی برینداری دەکات. 

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەکاتی بە جێگەیاندنی ئەرکدا، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی (مازن محەمەد) ئۆتۆمبێل لێیدا، لە ئەنجامی رووداوەکەش کارمەندەکەمان بە سەختی بریندار بوو و قاچێکی شکاوە. 

باسی لەوەشکرد، داوا لە شۆفێران دەکەین بە ئاگاییەکی زۆرەوە لێخوڕین بکەن، بۆ ئەوەی كەس تووشی شێلان نەكەن.


PM:07:10:06/02/2022