وەزارەتی کاری
حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە جێگیرکردنی مووچەی کرێکاری ناکارمە بە ٣٥٠ هەزار بۆ
هەرمانگێک.
ئەمڕۆ ٧ی شوبات
دوو شەممە، بەپێێ نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کوێستان
محەمەدی لەسەرە، تێیدا بڕیاردراوە بە جێگیرکردنی مووچەی مانگانەی کرێکاری ناکارمە
بە ٣٥٠ هەزار دینار".
هەرلە بڵاوکراوەکەدا
نوسراوە " دیاریکردنی بڕی دوو هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ هەر کاتژمێرێکی کارکردن
بۆ ئەو کرێکارانەی بە کاتژمێر کاردەکەن و کاتەکەیان لە هەشت کاتژمێری فەرمی ئیش
کردن کەمترە" هەروەها فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.