سەبارەت بە كردنی باخی گشتی سلێمانی بەپڕۆژەی بازرگانی روونكردنەوە دەدرێت


سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رەتیدەكاتەوە باخی گشتی سلێمانی بكرێتە پڕۆژەی بازرگانی و دەڵێت، داوای لەو شێوەیەشیان پێشكەش نەكراوە.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە‌هە‌ندێك  سۆشیاڵ میدیادا  دە‌نگۆی  كردنی باخی گشتی بە‌ پڕۆژە‌ی بازرگانی بڵاوبۆتە‌‌وە‌، كە‌ئە‌مە‌ دوورە‌ لە‌ڕاستییە‌وە‌ و هیچ پڕۆژە‌یەكی وا پێشكە‌ش بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی  نە‌كراوە، بەپێچەوانەوە ‌باخی گشتی  مێژووی شاری سلێمانییە‌ و سیمای جوانی شارەی سلێمانییە.

باخی گشتی سلێمانی یەكەم باخی حكومییە لە شاری سلێمانی و دەكەوێتە سەرەتای شەقامی سالم بەرامبەر ئوتێل سلێمانی پاڵاس، مێژووەكەی بۆ زیاتر لە دەیان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.



PM:09:16:07/02/2022