لێدوانی نوێی بارەگای بارزانی سەبارەت بە كاندیدكردنی زێباری بۆ سەرۆك كۆمار


بەرپرسێكی بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدی هاوپەیمانی (پارتی، سوننە و سەدرییەكان)یشە.

عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی بە میدیای پارتی راگەیاندووە، هاوپەیمانیی كورد و سوننە و سەدرییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان كرد بۆ ئەوەی چارەسەری پرسی سەرۆك كۆمار ببێتەوە و دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە.    

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، كاندیدكردنی هۆشیار زێباری لەلایەن پارتیەوە دڵنیایە لەوەی هیچ گرفتێكی لەسەر نییە، زیاتر پرسەكە سیاسی بووە لە ساڵانی ڕابردوو، باشترین كەسیشە بۆ ئەو پۆستە و توانای هەیە كە عێراق بەرەو ئاراستەكەی باش ببات.  

كەرەم روونیكردۆتەوە، هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ لایەنەكانی سوننە و سەدرییەكان بەردەوامە و كاندیدی پارتی كاندیدی هاوپەیمانییە.  

  



PM:10:51:07/02/2022