فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی برادۆستیانکرد

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆردوومانی  سنووری برادۆست یانکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨ی شوبات سێشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆستیانکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ مەڵپەڕی (سپی میدیای)  باسی لەوەکرد،  ئەو بۆردوومانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەنجام درا بۆ سەر جیای بۆڵێ بوو هەر بۆیە فڕۆکە جەنگییەکان زیاتر بۆردوومانی ناوچەی بۆڵیی  یانکرد.

ئەم بۆردوومانەش لە کاتێکدایە کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تورکیا بۆردوومانی چڕی  ناوچەکانی مەخموور و شەنگال و رۆژ ئاوای کوردسانی کرد، دژی پێگەو بارەگاکانی پەکەکە و یەپەگە ئەنجامیدا.

 



PM:01:17:08/02/2022