گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی رێگری لێکرا رەگەزی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی تەمەن (٢٠) ساڵ بەهۆی ئەوەی رێگری لێکرا رەگەزی خۆی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.  

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگەیاند" دوێنێ دووشەممە گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (رێبوار ئیبراهیم)ی، تەمەن (٢٠) ساڵ، لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

ئەوەشی خستەڕوو، رێبوار ئیبراهیمی ناسنامە و رەگەزی خۆی وەک "ژنێکی ترەنس" پێناسە کردووە و ویستوویەتی کە نەشتەرگەری گۆڕینی رەگەز ئەنجام بدات، دوای ئەوەی بنەماڵەکەی سەردانی مامۆستایەکی ئایینییان کردووە و ئەو مامۆستایە وتوویەتی کە ئەم کارە بەپێی شەرع رێگە پێدراو نییە، رێبوار دوای ئەوە تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی بووە، هەروەها باوک و دایکی رێبوار ساڵی ڕابردوو لە یەک جیابوونەتەوە.


PM:04:12:08/02/2022