وادەی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و بەفر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

شارەزایەکی بواری كەشناسی پێشبینی دەکات، شەپۆلێكی بارانبارین و بەفربارین ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزم بوونەوە دەكەن.

محمد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان كەشو‌هەوا زۆر خۆشە و دۆخێكی‌ بەهارییە، ئەوەش بەهۆی هاتنی ئەو بەرزەپەستانەوەیە كە لەسەر ناوچەكانمانە و پێشبینی دەكەین لە‌ سبەینێ رۆژی چوارشەممە بەدواوە ئاسمانی زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، بەڵام بێ باران، لە سبەینێ شە‌وەوە پێشبینی دەكەین ناوچەكانی‌ كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین‌ و بەفربارین ‌‌وە‌ لە‌ سبەی ‌شەوەوە بارانبارین وردە وردە لە‌ ناوچەكانی كوردستان دەست پێدەكات سەرەتا لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر و بادینانەوە دەستپێدەكات و ‌ئەو‌ ناوچانە هەمووی‌ ئەگەری باران ‌بارینی هەیە بەشێوەی باران بارینی لاواز شاخاویەكانیش بەفری لێدەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوور و گەرمیان بەگشتی لە بەرەبەیانی ‌رۆژی پێنج شەممە بەدواوە بەپێی گۆرانكاریەكانی ئێستا بێت شەپۆلەكە فراوانتر دەبێت بۆئەو ناوچانە باران بارین تەواوی ناوچەكانی كەركوك، گەرمیان، ڕاپەڕین، سلێمانی، شارەزور و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەریان دەگرێتەوە بەشێوەی ‌تاو تاو بارانی لاواز، وە بەگشتی لەم شەپۆڵەدا پشكی شێر بەر ناوچەكانی‌ دەروازەی راپەرین‌ و ناوچەكانی رانیە و ‌قەلادزێ و ناوچەكانی دەوربەریان دەكەوێت بارانی مامناوەند بۆ باش دەبێت و هەندێك كاتیش بارانەكە ڕادەوەستێ بۆ ماوەیەكی كاتیی و دواتر دەستپێكاتەوە ، وە‌نزیكی دوانیوەروی پێنج ‌شەممە بۆشەوی‌‌‌ پێنج‌ شەممە لەسەر هەینی ئە‌گەر هەیە جار جار باران بارین رابوەسێت، بەلام ‌بەشێوەی كاتی ‌دواتر لە روژی هەینی بۆ ئیوارەی رۆژی هەینی‌ و‌ شەوی هەینی لەسەر شەممە پێشبینی دەكەین چەقی بەهێزی شەپۆڵەكە بێت لە زوربەی ناوچەكان‌‌ ئەگەری باران دەكرێت ئەم شەپۆڵەش بە بچرچڕی تاكو دوو بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لە ناوچەكانمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەشدا پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەشێكی تەواو سارد دەبێت بەتایبەت ناوچە شاخاویەكان كەدور نیە پلەی گەرما بچێتەوە ژێر سفری سەدیەوە و بەفرر بارین تەواوی ناوچە شاخاویەكانی‌ كوردستان سپی پۆش دەكات.


PM:06:08:08/02/2022