كوڕەكەی عادل ئیمام R دەدات بە باوكی

رامی ئیمام كوڕی هونەرمەندی گەورەی میسری عادل ئیمام، باوكی توشی كێشە دەكات دوای ئەوەی ڕەتیكردەوە كاری دەرهێنان بۆ نوێترین بەرهەمی درامای ئەنجام بدات كە باوكی ڕۆڵی تێدا دەبینێت.
دوای ئەوەی عادل ئیمام بڕیاریدا لە ڕەمەزانی ساڵی 2015دا درامای (استاذ و رئیس قسم) پێشكەش بكات، بەڵام لە ئێستادا رامی كوڕی كە كاری دەرهێنان ئەنجام دەدات، ڕەتیدەكاتەوە كار بۆ ئەو بەرهەمە بكات، چونكە رامی ئیمام گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا كردووە بۆ دەرهێنانی درامای (الشهرة) كە گۆرانبێژی ناوداری میسری عەمرو دیاب ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت.
رامی ئیمام ئاماژە بەوە كردووە كە بەم بڕیارەی دەیەوێت ئەو دەنگۆیانە ڕەتبكاتەوە كە ئاماژە بەوە دەكەن ئەو تەنها لەگەڵ باوكیدا كاردەكات، هەروەها دەیەوێت دوور لە ناوبانگی باوكی لە كارێكی دیكەدا توانای خۆی تاقیبكاتەوە.
لای خۆیەوە عادل ئیمام ڕێزی لە بڕیاری كوڕەكەی گرتووە، بەڵام ئەوەی كێشەی بۆ ئەم هونەرمەندە دروست كردووە ئەوەیە كە دەبێت بەدوای دەرهێنەرێكی دیكەدا بگەرێت.



PM:03:28:19/07/2014