حکومەتی هەرێم لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتیان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" حكومەتی هەرێم جگە لە لێخۆشبوونی (15%)ی قەرزی پێشینەكان، لە تەواوی سوودی دواكەوتنی دانەوەی قەرزەكانیان دەبەخشێت". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، حكومەت جگە لە لێخۆشبونی (15%)ی قەرزی پێشینەكان، هاوڵاتیان لە تەواوی سودی دواكەوتنی دانەوەی قەرزەكانیان دەبەخشێت، بەو مەرجەی كە لە ماوەی (90) رۆژی كاركردندا قەرزەكە بە یەكجار بگەڕێننەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان دەبێت بچنەوە هەمان ئەو بانكەی پیشینەكەیان لێ وەرگرتوە.


PM:08:30:10/02/2022