پۆلیسی راپەڕین: كچێك گیانی لەدەستدا كە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە

 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی كچە خوێندكارێك گەیەنرایە نەخۆشخانە كە شوێنەواری پەت بەملیەوە هەیە.  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی كچێك بەناوی (خ . ئـ . و) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی خوێندكار، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر، سەر بە قەزای پشدەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.  

بەپێی راگەیەنراوەكە پاش توێكاری بۆ لاشەكەی، دەركەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانیش پێدەچێ بە پەت خنكابێ، بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەشی تەرمەكەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی كرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.  



PM:08:24:11/02/2022