د. بەرهەم: جێگه‌ی مام جه‌لال له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك بێ ھاوتایه
به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه جێگه‌ی مام جه‌لال له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك بێ ھاوتایه، بۆ ئێمه‌ش ته‌نیا سه‌ركرده و ڕابه‌رێك نییه، به‌ڵكو مامۆستا و ڕێنیشانده‌رێكی مه‌زنه.
ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دوای سه‌فه‌رێكی دوورودرێژی چاره‌سه‌ر، ڕابه‌رو سه‌ركرده‌و مامی ھه‌مووان، جه‌نابی مام جه‌لال ده‌گاته‌وه خاكی نیشتمان".
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ دوای سەفەرێکی دورودرێژی چارەسەر، ڕابەرو سەرکردەو مامی ھەموان، جەنابی مام جەلال دەگاتەوە خاکی نیشتمان.
من دڵنیام گەڕانەوەی ئەو ڕابەڕە خۆشەویستە مایەی دڵخۆشی و مژدەیەکی گەورەیە بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان و عیراق و لەوەتەی لەسەفەری چارەسەرە ھەموو لایەک بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی بیستنی ھەواڵی ھاتنەوەو باشتربونی باری تەندروستی سەرۆک تاڵەبانین. جێگەی مام جەلال لە دڵ و دەروونی خەڵک بی ھاوتایە، بۆ ئێمەش تەنیا سەرکردەو ڕابەرێک نییە بۆ کاروانی سەروەری و پڕ بەسەرھاتی خەباتی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و دیمکراسی، بەڵکو مامۆستا‌و ڕێنیشاندەرێکی مەزنە کەلەئەزمون و شارەزایی و حیکمەتی ئەوەوە زۆر شت فێربوین.
ھیوادارم گەڕانەوەی جەنابی مامجەلال ببێتە مایەی باشتربونی زیاتری تەندروستی و ببێتە ھاندەرێکیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە قوڵ و گەورانەی دوای نەخۆشکەوتنی بەتایبەت بەرۆکی وڵاتەکەمانی گرتەوە، چونکە بڕوام وایە نزیکی مام لەھەموومان پێویستە بکرێتە سەرەتایەکی تازەی ھەوڵەکانمان بۆ چارەکردنی گرفتەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی.
دوبارە بەخێر بێیتەوە مامی ھەمووان، مژدە لە ھەمووان بۆ ھاتنەوەی ڕابەری مەزنمان، و ھەمیشە ھەر سەربەرز و شاد و لەشساغ بیت بو گەلی کوردستان.
PM:03:54:19/07/2014