خانمە بێژەری دیاری باشووری کوردستان هەودا ئەحمەد لە ڤالانتانیدا سەرنجڕاکێش و شۆخ دەردەکەوێت.
هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەکانی خۆی لە رۆژی خۆشەویستیدا بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت لە وێنەکاندا هەودا شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.
هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.