شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی لە عێراق پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕوو لە هەرێم دەکات. 

حسێن ئەسەدی کەشناسی ناسراوی عێراقی لە پۆستێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمکەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە لە هەرێمی کوردستان نمە باران ببارێت و کەمێکیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

ئەو کەشناسە عێراقییە لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەیدا پێشبینیش دەکات، کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەورێکی بەرز و هەورێکی دیکەی مامناوەندی بەرز ئاسمانی وڵات داپۆشێت، ئەمەش سەرەتایەکبێت بۆ هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا. 


PM:01:35:14/02/2022