بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک
هەلی کاری رایگەیاند، "نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی پێویستییان بە چەند
کارمەندێکی پزیشکی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە پێشکەشکردنی
داواکاری بڵاودەکەنەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە پێی نوسراو و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی
منداڵان.
هەلی کارەکان و مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:
٭ پەرستاری چاودێری
ورد ( بڕوانامەی زانکۆ)
٭ پەرستاری نەشتەرگەری ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە پەیمانگا)
٭ پەرستاری پێرفیوژن
٭ پەرستاری وێنەگری تیشک
٭ پەرستاری قاوش ( بڕوانامە
پەیمانگا)
٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ
٭ یاریدەدەری دەرمانساز
٭ پەرستاری تاقیگە
٭ پەرستاری هیمۆداینامیک
٭ پەرستاری چارەسەرکاری سروشتی
٭ توێژەری کۆمەڵایەتی
٭ توێژەری دەرونی
ئەزمون و شیاوی :
1- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە
زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.
2- ( 1 بۆ 2 ) ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت لە
کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.
3- پابەندبون بە سیاسەتی پاراستنی
منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر
پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت
4- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو
هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.
5- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە
لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات
6- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی
زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە
7- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی
ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.
ئەو زانیاریانەی پێویستە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:
1-شوێنی نیشتەجێبون.
2-جۆری بڕوانامە
3-تەمەن
4-کاری پێشو ( شوێن - مەودای کاتی کارکردن - جۆری
کار (
5- کاری خۆبەخشی
* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن
24/ 2 / 2022 دەبێت.