جەعفەر ئێمنیکی: دۆزی کورد لە عێراق لە دۆخێکی سەختدایە


لە بارەی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی جەعفەر ئێمنیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت " دۆزی کوردی لە عیراقی فیدراڵدا لە قوناغەکی سەخت و ھەستیاردا دەربازدەبێت".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک جەعفەر ئێمنیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی نووسیوویەتی" لە بەغدا نە پارتی دۆڕاوە و نە یەکێتیش قازانجیکردو، دۆزی کوردی لە عێراقی فیدرالدا لە قوناغەکی سەخت و ھەستیاردا دەربازدەبیت".

ئەو بەرپرسە دیارەی پارتی کە رایەکی جیاوازی هەیە لەبارەی ئەو ناکۆکییەی ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ئارادایە، دەڵێت " داوا دەکات گەر بە ھەموو لایەکمان بە عەقل و حکمەت مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەکەین، زەرەرەکی گەورە بە دۆزی کوردی لە عێراقدا دەگات، بەھەمووشمان لێی بەرپرسیارین".

ئەو لێدوانەی ئێمنکی لە کاتێکدایە کە ناکۆکیەی توند لە نێوان پارتی و یەکێتی لە ئارادایە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە بەپێی دەستوری وڵات زیاتر پۆستێکی تەشریفاتییە.



PM:06:41:14/02/2022