مەسرور بارزانی سەردانی قەتەر دەكات


لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم بن حەمەد، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەتەر دەكات.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێكی حكومی، سەردانی قەتەر دەكات، جگە لە كۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە. 

راگەیەنراوەكەی حكومەت ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆكردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و كشتوكاڵدا.




PM:08:01:14/02/2022