فڕۆكەکانی توركیا دەڤەری برادۆست-یان بۆردوومان كرد

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا چەند ناوچەیەکی لە سنوری برادۆستی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بناری چیای هەڵگورد و كونەكۆتریان لە سنووری برادۆستی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان بۆردوومان كرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەی چاودێریی درۆن بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ ئامارێك لەسەر زەرەر و زیانەكانی ئەو بۆردوومانە ئاشکرا نەکراوە. 


PM:02:42:15/02/2022