كاسبكارانی عەلوەی هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە كاسبكارانی عەلوەی شاری هەولێر دژی بڕیاری گواستنەوەی شوێنی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لە کاسبکارانی عەلوەی هەولێر بەهۆی گواستنەوەی عەلوەکەیان و کردنی بە کەرتی تایبەت گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی بڵاوەپێكردنیان تەقەیان بەسەردا كردن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران رێگای نێوان (هەولێر – موسڵ)یان داخست، هاوکات تابلۆی سەرەكی عەلوە تازەكە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا.


AM:10:43:16/02/2022