وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ لەیەکێک
لە گەڕەکەکانی سلێمانی پیاوێک تەقەى لەژنەکەى
کردووە و کوشتویەتى، دواتریش تەقەى لەخۆی کردووە بەسەختى بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ ی شوبات، سەرکەوت ئەحمەد
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، " لەیەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی پیاوێک تەقەى لەژنەکەى کردووە و کوشتویەتى، دواتریش تەقەى لەخۆی کردووە بەسەختى
بریندار بووە، وتیشی رووداوەکە لەگەڕەکى
کوردسات و لە نزیک شوقەکانى رۆژ سیتى روویداوە.
باسی لەوەشکرد، پیاوەکە دواى کوشتنى ژنەکەى فیشەکێکى بەخۆیەوە
ناوە و بەر سەرى کەوتووە، بەسەختى برینداربووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنى
چارەسەر.