پاش بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەربارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بکات.
نوسینگەی حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند" سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پەرلەمان بكات".
ئەوەشی خستەڕوو، بانگهێشتكردنەکە له‌سه‌ر پێشنیارێكی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی شەش پێشنیاری خسته‌ڕوو و داوایكرد کە:
یه‌كه‌م: راگرتنی به‌هه‌ده‌ردانی دراوه‌كان و به‌تووندی رێگری بكرێت له دراوی ساخته.
دووه‌م: ره‌چاوی هه‌ندێك بانكی وه‌ك بانكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قابز و ئه‌نساری سه‌ر به چه‌ند كه‌سێك بكرێت كه كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بانكی دیكه‌ی ناحكومی.
سێیه‌م: ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت.
چواره‌م: ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت.
پێنجه‌م: رێكخستنی بازاڕی دراوی عیراقی به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و رێك‌وپێك و به‌پێی یاساگه‌لێك كه به‌های دیناری عیراقی زیاد بكات.
شه‌شه‌م: مامه‌ڵه‌كردنی پته‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه.