فراكسیۆنی پارتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا دەكرێت


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "لەچەند ڕۆژی داهاتوو مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن دەردەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك لەیاسای هەڵبژاردن لەڕێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەنجام نادرێت".

دوێنێش مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا دەكرێت".

پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی ئەمجارەی پەرلەمان خاوەنی 45 كورسییە، كێشەی سەرەكی هەڵبژاردنی ئەمجارە ناكۆكی لایەنەكانە لەسەر پێكهاتەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاساكە، پارتی و پێكهاتەكان داواكارن پێكهاتەی كۆمسیۆن زیاد بكرێت و یاساكەش وەك خۆی بێت كە یەك بازنەیە، لایەنەكانی دیكەش داوا دەكەم كۆمسیۆنی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێوە ببات و بكرێتە فرە بازنەیی.



PM:10:33:18/02/2022