مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی
پۆلیسی كوردسات لە شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ژنەکەی خۆی سوتاندبوو
دواتر ڕای کردبوو.
ئەمڕۆ ٢٠ی شوبات
یەکشەممە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو بنكه‌ی پۆلیسی
كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوێكی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه
بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ژنەکە لەدەدا ٧٥ ی سوتاوە".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە " دوای وه‌رگرتنی
ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی
١٩٩٧ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه
به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان."
باسی ئەوەشکراوە کە دوای ڕووداوه‌كه
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌شەکان و بنكه‌كانی
ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارتواندرا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و
ده‌ستگیربكرێت.
"له‌ئێستادا تۆمه‌تباری
ناوبراو به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی ٤٠٦ی ٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان
به‌رده‌وامه.