وەزیری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، "زمانی کوردی بە یەکێک لە زمانە
دەوڵەمەند و پێشکەوتووەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت دەشڵێت، پلانی
درێژخایەن و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی".
ئەمڕۆ ٢١ی شوبات دووشەممەد. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بە بۆنەی رۆژی زمانی کوردی رایگەیاند " لەو باوەڕەداین
زمانی کوردی رۆڵی سەرەکی هەبێت لە گەشەکردنی دەروونی و سایکۆلۆجی و بنیادنانی کەسایەتی هاوڵاتییەکانی کۆمەڵگەکەمان".
دەشڵێت " پەرەپێدانی
زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتیمانی، مۆراڵی، زانستییە و فاکتەری بنچینەی
ناسنامەی نەتەوەی کوردە، هەروەها هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ زیاتر خزمەتکردن
و پەرەپێدانی زمانی کوردی".